گڕ

لە کتێبی:
ئاوات و ڕەنج
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  1044 بینین
کە پرچت ئاڵان لە گەردن
گڕت بەردا لە دڵی من
کە پەرچەمت ڕشتە سەر ڕوو
ئاگر لە دەروونم بەربوو
ئەی زۆرداری جوانی بچووک
تکایە کچی ئێسک سووک
لێرەوە مەیە شەیدام بۆت
وەباڵی دڵم بە ئەستۆت