سەرنج
لە کتێبی:
گوڵ ئەستێرە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
1 خولەک
760 بینین
سەرنج ئەدەم لە ڕوی بێگەرد
لە تەوالێتی جوانی زەرد
لە شانی ڕووت، تاڵی پەرچەم
مانگی گۆنا و ئەستێرەی دەم
لە درزی بلووزی تەنک
لە تەختی سنگ، دەسی ناسک
ئەوی دێتە بەر چاوی من
گۆڕی زێڕە و جەرگی کون کون
چونکە هێلانەی گەرمی دڵ
ئەدەن بە لەوێچێ خشڵ