چەرپای ئاڵتوون
لە کتێبی:
گوڵ ئەستێرە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
1 خولەک
730 بینین
بنوو لەسەر چەرپای ئاڵتوون
لە تەلاری ڕەنگاوڕەنگا
ئەم کۆمەڵە دڵەش مردوون!
لە تاریکیی شەوەزەنگا
***
بنۆشە خوێنی دڵپاکیم
لەناو لەپی دەسی خۆما
بیکە بە زنجیرێک چاکیم
شەتەکی دە لە ئەستۆما