ئەگەر چی شۆخ و شەنگێکە ئەگەر چی نەرم و نۆڵێکە

هەجو
لە کتێبی:
دیوانی ئەخۆل
بەرهەمی:
ئەخۆل (1911-1988)
 1 خولەک  1350 بینین
ئەگەر چی شۆخ و شەنگێکە ئەگەر چی نەرم و نۆڵێکە
بەڵام عەییارە زۆرزانە حەرامزادە، چە زۆڵێکە
چە زۆرزانە چە شەیتانە وەکوو «دێزە بەکوڵێکە»
سەعاتی دەست و ئەحبابی یەکێکە و دەس بە قۆڵێکە
نییە مانەند و ئەمساڵی لە هیچ ئەنحا و چۆڵێکا
***
هەزارم دیوە.. نەمدیوە وەکوو تۆ هێندە زۆرزان بێ
لە کەرکووکشوێن و لە بەغدادشوێن و چە لە شاری سولەیمانیناوی تایبەت
هەموو موویەکی ئەگریجەی دەسی سەد گەنجی پیا هانی
کە دەرکەوت ڕافرێنراوە وەکوو ماڵێکی تاڵانی
# معاذاللهعەرەبی کە چی لای خۆی ئەمە سڕێکە پەنهانی