وەرە تاوێکە گوڵزارت نەدیوە

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  974 بینین
وەرە تاوێکە گوڵزارت نەدیوە
لە تاوت خونچە سینەی دادڕیوە
وەنەوشە دوور لە باڵات خۆی دەهەش نا
هەڵاڵە زەردە، نیرگز ڕەنگپەڕیوە!