بە داوی کەزیەت دڵ دالەقاوە

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  965 بینین
بە داوی کەزیەت دڵ دالەقاوە
بژۆڵت ڕێزە نێزە تێی چەقاوە
وچانێک، لێوی قەندم پێ ببەخشە
جگەر برژاوە گەر پێت خۆشە قاوە