لە قەندی لێوی تۆیە ژینی تاڵم
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
1247 بینین
لە قەندی لێوی تۆیە ژینی تاڵم
لە سووریی کوڵمەتە بە خوێن شەڵاڵم
لەدوو مەمکی خڕت بیرم بڵاوە
کوڵاو و کۆڵەواری سێوی کاڵم