جگەر لەت لەت بە ئەبرۆی تازە ساوم

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  789 بینین
جگەر لەت لەت بە ئەبرۆی تازە ساوم
لەپت سوورە لە خوێناوی ڕژاوم
خەیاڵم پەرتە بۆ خڕخاڵی قۆڵت
زڕەی لەرزانەکەت بردی زراوم