لە «ئەبوونەواس»ەوە

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  676 بینین
بیری گوزەشتە بۆ دەکەی؟ بۆچی دەخۆی خەمی سبەی
کاتی گوڵە، بە ڕەنگی گوڵ تێکە، بنۆشە پێکی مەی
ئەو مەیە وا کە فڕکراو گەیشتە جەرگ و ناوەوە
دێتەوە ڕوو بە ڕەنگی ئاڵ لە ڕوومەت و لە چاوەوە