گینگڵم ئەخوارد وەک مارانگەستە

لە کتێبی:
دیوانی ئەخۆل
بەرهەمی:
ئەخۆل (1911-1988)
 1 خولەک  366 بینین
گینگڵم ئەخوارد وەک مارانگەستە
لە ژانی قاچ و لە جەستەی خەستە
بۆ تۆزێ خەو و بۆ تۆزێ ئارام
وەک ساوای برسی بۆ شیر ئەگریام