لە «مەلا ئەبووبەکر»ەوە
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
679 بینین
ئەوسەر چاوانەی لەسەر هەردانن
فرمێسکی چاوی جوانە مەرگانن
نەرگسی چاوکاڵ دەمەو بەهاران
کە ئەڕۆین لەلای دەشت و کۆساران
چاوی جوانانە کەوتوونە بن گڵ
نیشانمان ئەدا گەردوون لە سەر چڵ