گیانە نەخۆشم نەخۆشی گیانی

لە کتێبی:
دیوانی ئەخۆل
بەرهەمی:
ئەخۆل (1911-1988)
 1 خولەک  313 بینین
گیانە نەخۆشم، نەخۆشی گیانی
ڕۆژئاوای ژینمە بە تافی جوانی
توخوا بێرە لام لە سەرەمەرگا
با چاو لێک بنێم بە کامەرانی