پشتی کۆماوەی وەک کەوان نووشتاو

پیری
لە کتێبی:
دیوانی ئەخۆل
بەرهەمی:
ئەخۆل (1911-1988)
 1 خولەک  1049 بینین
پشتی کۆماوەی وەک کەوان نووشتاو
تروسکەی چاوی دواتەمەن جێماو
هەر دوو گوێی کپ بووی شێی پیری لێداو
ئەشکی کۆن و نوێ لە سنگا تاساو
ئەمانە هەمووی چی کەش ئەزانی؟
ئەپرسن لە کوێیت ئەی نەوجەوانی؟