«لێبووردنی لاس لە مامە ڕەش»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  613 بینین
ئەو لاسەیە بەو قسەی دەبوو شاد
دەیکردەوە ئەو دلێرە ئازاد
لێی خۆش دەبۆوە بەو قەرارە
نەگرێتەوە ڕێ بە ڕێبوارە
ئەو خوو و خدەی بەدی کە لاچوو
تابوو لە پەنایی لاسدا بوو
خۆی کردە بە خۆڵی بەر دەری لاس
تا مرد دەبوو بە مەیتەری لاس