«باسی گوڵ ناردنی لاس بەو پیرەیدا بۆ خەزاڵێ»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
676 بینین
هەر ئەو دەمە ئەو گوڵەی بە چەپکە
دەیدایە کە پیرە کەوتە تەپکە
فەرمووی کە ئەوانە لەو چیایە
لێم وەرگرە بۆ کچی مەلایە
تۆ بیدەیە پێی بڵێ ئەوانە
ناردوویە شوانە گچکەڵانە
دیاری وەیە گوڵ مەڵێ کە لاتە
چون عاشقە هەر گوڵی خەڵاتە