«پیرە ئەو شەوە نووست و بەیانی خەزاڵ دوو مایینی دانێ و بەڕێی کردنەوە»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  624 بینین
پیر ئەو شەوە ڕاکشا، بەیانی
هەستا لە خەو و دوایی نانی
دەیکرد لە خەزاڵە ماڵ ئاوا
ئەو شۆخە بە پیر و شۆڕە لاوە
دوو مایینی پش بە زینی دانێ
تا سەر کەون ئەو لە کوێستانێ
گەر چوونەوە کاکە مەم بنێرن
ئەو پیر و جوانە پێ بە خێرن