«لاوەکە کە ملی بەلاوە نا پیرە بەو جۆرە دەگەڵ خەزاڵێ دوا»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  623 بینین
ئەو پیرە کە بزنەکەی لەسەر بوو
هەستا بە خەزاڵ وای دەفەرموو
ئەی سوورە قوڵنگی کێوی کوردان
گوێ بگرە لە بەندی پیرەمەردان
مەیلت لە هەوایەکەم ئەگەر بێت
دوا بەندەکە، شەوچەلەم دەوێ لێت