«وەڵامی خەزاڵ»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
623 بینین
ئەو دڵبەرە پەریە نازەنینە
فەرمووی بە ناز و پێکەنینە
بزن ئەوهەیە بابەکەم کە مێهمان
شەو بیژی هەوا و باو و بەندان
بۆ خانەخوێی خۆی بە خۆشی
لابا لەسەر ئەو غەم و نەخۆشی
جا ئەو دەمە شەوچەلەی دەدەینێ
دەنوێتەوە تا وەکوو سبەینێ