چوونە ڕاوی ئەحمەدئاغا بە سواری ئەو ئەسپە

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  461 بینین
ڕۆژێکی دەچۆ وە کەژ سبەینێ
ڕۆیشت بە ئەسپە سوورە بەینێ
ڕووی ناوە لە یاڵی بەرزە لووتکە
چۆ کێو و چیایی قوتکە قوتکە
دەی نۆڕیە کێو و شیو باسک
تا دیی لە کەژێک، پۆلە ئاسک
چاوی کە دەکرد ن ئەو لە دووری
بو وانە دەچوو بە ئەسپە سووری
ڕەوهانە دەکەوت و ئاسکێکی
هەڵدەبڕی و چوو لە بۆ پەلێکی
لە دوایی دەڕۆیی ئەو لە کێوان
نەیگەییە هەتا دەبوو بە شێوان