پرسیاری ئەحمەدئاغا لەبارەی ئەو پیاوە

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  512 بینین
ڕۆڵەی نەبەزی چیایی کوردان
چوو پێشەوە وەک هەڵۆ لە مەردان
فەرمووی لەوێ بە یەک لەوانە
نیوی چییە؟ کێیە ئەو جوانە؟
بۆ هێندە بە دەعیە و دەمارە؟
کوێخایی هەوارچی و هەوارە؟
سەرکردەیی نۆکەرانی میرە؟
مەجلیس نشینە، یا گزیرە؟