باسی بەخشینی جوانوماینی میربوداغ بە ئەحمەد ئاغا

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  585 بینین
کاتێ کە بوداغ ئەوەی دەزانی
دەیگەزتەوە ئەو سەری زمانی
فەرموویی کە ئەرکی بەخششی خۆم
با لەو دەمە داڕنم لە ئەستۆم
چوون بوویی لە باڵەکا نمودێ
ئەو دایی بە ئەحمەدی حودوودێ
ماینێکی تەمەن کەم و هەور پێ
وەک بایی شەماڵ ئەبوو لەبۆ ڕێ
جوانوویی مەشق دراو و کەحلان
دەیداوە بە غارە سم لە هەوران
باریک و بڵند و زگ بچوکێ
سەرشێت و لە ڕێگەدا تروکێ
کاک ئەحمەدی شۆڕەلاو و تەرزە
بوو خاوەنی ئەو وڵاغە بەرزە