گەردەنکەجی
لە کتێبی:
دیوانی ئەمین ئوشنوویی
بەرهەمی:
ئەمین ئوشنوویی (1889-1954)
1 خولەک
1060 بینین
گەردەنکەشی بێ مەعنی و بەر، داری چنارە
بۆیە هەموو کەس دەیبڕێ چون بێ بەر و بارە
بڕوانە ئەگەر داری بەری حاسڵی زۆر بێ
گەردەنکەچە پڕ مەنفەعەتە ئەستۆیی خواره
گەردەنکەچی دارێکە سەرئەفرازی بەرێتی
مەعلوومە برۆ جێگە لە سەر چاوی خومارە
سەججادە لە ئەفکەندەیی چەند ساحێبی قەدرە
جێی سوجدەیی شاهان و وەزیرانی کوبارە
بەیداخی بڵیندگەردنە، مەغروورە لە سەحرا
سەر دەستی غولامانی لە نێو تۆز و غوبارە
پەردە لە سەر ئەفکەندەگی پێش دەرکی مەکانە
مەحرەم لە سەراپەردەیی هەر شام و نەهارە
بێ ڕووتبەیە کاکۆڵ لە بڵیندی سەری ئەمما
زولفی کەجە جێگای کە لەسەر ڕوویی نیگارە
شەیتان لە غرووری و تەکەببور بوو بە شەیتان
بۆیە تا ئەبەد مەسکەنی وی ئاور و نارە
گەردەنکەچی مەقبووڵە لە دونیا و قیامەت
دوژمن دەگەڵی دۆستە هەموو عالەمی یارە
یاڕەب لە شنۆشوێنیە بە ئەمینناسناوی ئەدەبیی تۆ کەرەم کەی
ئەو نێعمەتی وا گەورە کە عەبدێکی هەژارە