سەیران

لە کتێبی:
کاروانی یار
بەرهەمی:
جەلال مەدحەت خۆشناو (1934-1998)
 1 خولەک  646 بینین
کامە جۆش و تاوی گەرمە
کامە مۆسیقای زۆر نەرمە
کامە سەیرانی پڕ جۆشە
کامە نەغمەی کە زۆر خۆشە
کامە ئاوازەی بولبولە
لە ڕاری ڕووی خونچە گوڵە
تەئسیر ناکاتە ئەو هۆشە
. . . . . . . . . .دەقی نائاشکرا
کە لەڕێی گەل پڕ باوەڕە
هەتا مردن کوردپەروەرە!