بۆ! بۆ! بۆ!
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
691 بینین
دورگەی مانگی ئەفریقیا
میرنشینەکانی چیا
ناوی خۆیان لەسەر نەخشەی گێتی هەڵکەند
ئەی بۆ ئێمەی ملیۆنەها
دەیان ساڵە ژانی هەژار دەگریێنین
ژەمێ نان و
مافی ڕزگاریمان نەسەند!
میرنشینەکانی چیا
ناوی خۆیان لەسەر نەخشەی گێتی هەڵکەند
ئەی بۆ ئێمەی ملیۆنەها
دەیان ساڵە ژانی هەژار دەگریێنین
ژەمێ نان و
مافی ڕزگاریمان نەسەند!