ئەو بڕیارەی دروێنەی خەوی کردم
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
825 بینین
مەلی هەژار
لەفڕگەی ژان هەڵدەنیشێ
پێشمەرگەی لێ دادەبەزێ
هەرچی کانیاوی سەنگەرە
بۆ روباری بەهار دەزێ
بەهار بێت و
دەیان چەپکە نێرگزی جوان
لەسەر گۆڕی شەهید بڕوێ
بڕیار وایە
خوێنی ڕژاو
لە روباری سەروەریدا
خوڕەی نەمردنی نەنوێ
کۆتری دەنگی شوانەکان
لەقەد پاڵی شمشاڵێکا
فوو بکاتە جۆگەلەی دێ
تەوری دەستی خۆری بەیان
گڕ بەرداتە بارەداری زستانی شەو
بڕیار وایە
کۆتری دەنگی شوانەکان
لە دۆڵەکان شۆڕ بێتەوە و
سواری روباری خوێن ببێ
لەفڕگەی ژان هەڵدەنیشێ
پێشمەرگەی لێ دادەبەزێ
هەرچی کانیاوی سەنگەرە
بۆ روباری بەهار دەزێ
***
بڕیار وایەبەهار بێت و
دەیان چەپکە نێرگزی جوان
لەسەر گۆڕی شەهید بڕوێ
بڕیار وایە
خوێنی ڕژاو
لە روباری سەروەریدا
خوڕەی نەمردنی نەنوێ
***
بڕیار وایەکۆتری دەنگی شوانەکان
لەقەد پاڵی شمشاڵێکا
فوو بکاتە جۆگەلەی دێ
***
بڕیار وایەتەوری دەستی خۆری بەیان
گڕ بەرداتە بارەداری زستانی شەو
بڕیار وایە
کۆتری دەنگی شوانەکان
لە دۆڵەکان شۆڕ بێتەوە و
سواری روباری خوێن ببێ