چرپە
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
1054 بینین
دڵی شەیدا...
لە باوەشی سۆزی یادا
خستمیە سواڵ
گەڕان بەدوای جوانی کەژاڵ
وەک هەڵگری توورەگەی راز
پشتم سوا
هەژار، رسوا
چەند هەوارگە و زۆر پێچم کرد
تا بیگۆڕمەوە بەمراز
لەپڕ کۆڵی گرانم سوک بوو
نەما ماندووبوونی پێشوو
تومەز جوانێک، منی دواند
خەمی دڵی منی رژاند.
لە باوەشی سۆزی یادا
خستمیە سواڵ
گەڕان بەدوای جوانی کەژاڵ
وەک هەڵگری توورەگەی راز
پشتم سوا
هەژار، رسوا
چەند هەوارگە و زۆر پێچم کرد
تا بیگۆڕمەوە بەمراز
لەپڕ کۆڵی گرانم سوک بوو
نەما ماندووبوونی پێشوو
تومەز جوانێک، منی دواند
خەمی دڵی منی رژاند.