کوانێ بابە
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
940 بینین
بابە، بابە
سەهۆڵی خەم لە دڵ لابە
بەسیە دووری...
خۆ تۆ ئاگرێکی سووری
*
بابە، بابە
چاوی بەیانی هەڵدێنم
تۆی ڕزگاربووی تیا دەبینم
ڕۆژیش خێرا، شەو ڕاودەنێ
موژدەی سەربەرزیت دەدەنێ
*
بابە مەڵێ دەست بەستراوم
لە بەندیخانە گیراوم
خوێنت لە دڵما ناسرەوێ
هەرگیز، تۆمان زۆر خۆش دەوێ
(لە بەندیخانە وتراوە)
سەهۆڵی خەم لە دڵ لابە
بەسیە دووری...
خۆ تۆ ئاگرێکی سووری
*
بابە، بابە
چاوی بەیانی هەڵدێنم
تۆی ڕزگاربووی تیا دەبینم
ڕۆژیش خێرا، شەو ڕاودەنێ
موژدەی سەربەرزیت دەدەنێ
*
بابە مەڵێ دەست بەستراوم
لە بەندیخانە گیراوم
خوێنت لە دڵما ناسرەوێ
هەرگیز، تۆمان زۆر خۆش دەوێ
(لە بەندیخانە وتراوە)