ئەی هودهودی باغی سەبا

لە کتێبی:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
بەرهەمی:
مەلا مارف کۆکەیی (1875-1945)
 1 خولەک  812 بینین
ئەلا ئەی هودهودی باغی سەبا فەورەن بە تەعجیلی
تَعال اِذهَب بِمَكتوبي اِلي مَولاﻱَ زةنبيليعەرەبی
اِذا اَدْرَكْتَةُ فَاخْفَضْ جَناحَ الذُلِّ تَعظيماعەرەبی
وَ بَعدَ الوَصلِ وَالتَّقْبيل بَلِّغْةُ اَقاويليعەرەبی
بڵێ ئەی کەوکەبی ڕەخشەندەیی ئەفلاکی لەولاکی
نەتیجەی مەزهەری ئەسراری ڕووحولقودسی جیبریلی
بە پەرگاری کەماڵت بوو کە کەوتە دایرەی وەحدەت
تەریقی نەقشی و تەرتیبی عەبدولقادری جیلی
وەکوو ڕەعدی بەهاری سەیحەیی سینەی مریدانت
فەزای پڕ کردووە تا گونبەدی فەیرووزەیی نیلی
بە بەزمی فەیزی عیرفانت مریدانت هەموو مەستن
بە بادەی مەعریفەت تا نەفخەیی سووری سرافیلی
بە حەڵقەی سیلسیلەی ئەخلاقی شیرینت گرفتارن
چ قورعانی و ئەوێستایی چ تەوڕاتی چ ئینجیلی
موهەندیس دایرەی ئیڕشادی کێشا مەرکەزی دانا
بە زەنبیلی شوعاعی بردە ڕشتەی کێوی قەندیلی
کەسێکی مونکیری ئەخلاق و ئەوسافی جەمیلت بێ
بە کوللی حازرم بۆ قەرع و مەنع و زەجر و تەنکیلی