وتم ئەی شۆخی پەری چیهرە ئەمەت پێوە دەچێ؟

لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 1 خولەک  959 بینین
وتم ئەی شۆخی پەری چیهرە ئەمەت پێوە دەچێ؟
وتی یارایی جەوابم نییە خۆت ئەیزانی
وتم هەر تێت ئەخەم و لێت ئەبڕم، هەرچی بڵێی
وتی هەر ئەزیەتی گیانم مەدە، خۆت ئەیزانی