شێخ ڕەزا پیر بووە ڕووی مەجلیسی یارانی نییە

لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 1 خولەک  1102 بینین
شێخ ڕەزاناسناوی ئەدەبی پیر بووە ڕووی مەجلیسی یارانی نییە
تاقەتی کەشمەکەش و گەردشی شارانی نییە
دەس بە گۆچان دەگەڕێ، ئێستە لەبەر زەعفی وجوود
مەترەقە سەر زلەکەی قووەتی جارانی نییە