تۆ کە خۆت مەیلی جنێوبازی دەکەی شێخ ساڵح

لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 1 خولەک  1213 بینین
تۆ کە خۆت مەیلی جنێوبازی دەکەی شێخ ساڵح
بۆ دەکەی سەرزەنشی من کە ڕەزاناسناوی ئەدەبی هەججاوە؟
غایەتی بەندە جنێوم بەدوو سێ کەس داوە
تۆ هەتا ئێستە بەقوربان، بە هەزارت داوە