بەغدا
لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
1 خولەک
1722 بینین
گەر بڵێم بەغدا لە جەننەت خۆشترە هێشتا کەمە
چونکە سوکنای غەوس و کەرخی و ئیمامی ئەعزەمە
ئەی برادەر شاری بەغدا، بێ حەسادەت، بێ هەمە
زۆر ئەمین بە لەم حیسابە پێت بڵێم کورتە و کەمە
لەم وڵاتە هیچ وڵاتێ هەر وەکوو بەغدا نییە
حاکمی عەدل و عەدالەت زۆر ئەمین و بێ غەمە