باسی شەفاعەت

لە کتێبی:
ئاقیدەی شێخ سەمیع
بەرهەمی:
سەمیع (1848-1889)
 1 خولەک  836 بینین
جەمعی ئەنبیا لەگەڵ پێغەمبەر
شەفاعەت ئەکەن، ئەیانهێننەدەر
هەرکەسێ شادەی بە حەق هێنابێ
بەو حاڵە مردبێ، ئەبەدی نابێ
گشتیان دێننەدەر، نەجاتیان ئەدەن
ئەوجا داخیلی بەهەشتیان ئەکەن
پێغەمبەر فەرمووی مەزڕەعەی دواڕۆژ
لە دونیادایە بۆ تۆ شەو و ڕۆژ
هەرکەس لە دونیا ئەعمالی چا بێ
لە عوقبا ئەبێ جێگای باڵا بێ
ڕوتبەی دونیایێ هەرکەس تەڵەب کا
لەو دونیا ڕوتبەی تەنەزوول ئەکا