باسی عەزابی قەبر

لە کتێبی:
ئاقیدەی شێخ سەمیع
بەرهەمی:
سەمیع (1848-1889)
 1 خولەک  1422 بینین
سوئالی قەبر و عەزاب و نیعمەت
لە ترس و شادی، دۆزەخ و جەننەت
قەبر بۆ ساڵح ڕەوزەی جینانە
ئەمما بۆ فاسق«حَفري نِيرانـعەرەبی»ـه
یا دەرد و میحنەت، یا خۆشی و ڕاحەت
هەرکەس بە نەوعێ تا ڕۆژی قیامەت
تا ئێرە فەڕزە گشت کەس بیزانێ
باقی زۆر خێرە هەرکەس بتوانێ