«اَشهَدُ اَن لاَّ اِلَهَ اِلاَّ الله»

لە کتێبی:
ئاقیدەی شێخ سەمیع
بەرهەمی:
سەمیع (1848-1889)
 1 خولەک  1422 بینین
«اَشهَدُ اَن لاَّ اِلَهَ اِلاَّ اللهعەرەبی»
هیچ مەعبوود بە حەق نییە غەیرەز خوا
چی بوت و سەنەم، ئەستێرە و ئاگر
کە دەیپەرەستن تایفەی کافر
غەیرەز بێشەریک پاکیان بەتاڵن
عابدیان هەموو ئەهلی زەڵاڵن
حەققە مەحەممەد ڕەسووڵی خودا
ناردی بە ڕەحمەت بۆ ڕێی «اِهْتِداعەرەبی»
بۆ سەر ئینس و جین مەلاییک یەکسەر
چی خوا فەرموویە ئەو بیدا خەبەر
بێشک ئینسانە ئەو مەلەک نییە
فەرمانبەرداری ئەمری ڕەببییە