بِسْمِ ٱللّٰهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيم
لە کتێبی:
ئاقیدەی شێخ سەمیع
بەرهەمی:
سەمیع (1848-1889)
1 خولەک
1286 بینین
ئەووەڵ ئیبتیدا بە ئیسمی ئەڵڵا
پەس حەمد و سەنا ئەلحەمدولیللا
ئەمجار سەلات بێ لەسەر موستەفا
هەم ئال و ئەسحاب ئەڕبابی سەفا
گوێ بگرن بە عام چی موسوڵمانن
ئەگەر بەڕاستی ساحێب ئیمانن
هەرچی واجبە ئەبێ بیزانن
گەر شەیتان بێڵێ زۆر زۆر ئاسانن