وەڵامی حەقیقی

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
حەقیقی
 1 خولەک  742 بینین
«کامیلناسناوی ئەدەبی»! ئەو مانگی موبارەک فەڕز و ئەمری بارییە
مانگی نوێژ و تاعەت و سەرفترە وو دیندارییە
لەززەتی ڕۆژوو ئەتۆ تێ فکرە عەینی ڕەحمەتە
خواردنی ڕۆژێ ئەتۆ بڕوانە زەهری مارییە
دەنگی قوڕئان خوێندن و ئەڵڵاهوئەکبەر دێ مودام
کەی لە مانگی دیکەدا تۆ گوێت لە دەنگی قارییە
بیست و حەوتەم حامیلی قوڕئانە جەبریلی ئەمین
حامیلی وەحیی موبین بۆ ئەحمەدی موختارییە
لەیلەتولقەدرێ کەوا سەف سەف مەلاییک دێنەخوار
دەرکی ڕەحمەت بازە، عاسی! وەختی گریە و زارییە
دەرکی دۆزەخ داخرا دەرکی بەهەشت ئاواڵەیە
موژدە بێ ڕەحمەت دەبارێ باری عامی بارییە
سەیقەلی ژەنگی مسی ساڵێکە سەرفترە و زەکات
مشتوماڵی نەفس و ماڵە سوننەتێکی جارییە
مام مەلای بێچارە، کاروبارێکی دیکەی نییە
یازدە مانگان خەوتووە و ئەو مانگە وەختی کارییە
کاکەگیان ئێستا «حەقیقیناسناوی ئەدەبی» زەوقی جارانی نییە!
تەبعی تۆ سەرشارە، ئەمما شێعری من بێ عارییە