گەر ژیری، ئەگەر شێتی، نەمانت لەبەرە
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
813 بینین
گەر ژیری، ئەگەر شێتی، نەمانت لەبەرە
زانا بی وەیا نەزان، هەموو دەردی سەرە
هەرچەندە بژی بە خۆشی یا ناخۆشی
تێشوو بەرە، زۆر حەستەمە، دوامین سەفەرە