مەجنوون وەرە
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
964 بینین
مەجنوون، وەرە قوربانی سیفاتی حەسەنت بم!
حەیرانی سەفای نەجد و وڵاتی یەمەنت بم!
کوژراوی بیابان گەڕیی و دەربەدریتم
شەیدایی هەموو چۆڵگە و دار و دەونت بم!
هەرجێگە گەیشتی، وەتەنت بوو لە زەعیفی
قوربانی هەموو گەرد و غوباری وەتەنت بم!
چاوت بووە ئاوپاشی چەمەنزار و گوڵستان
شەیدایی گوڵستان و بیساتی چەمەنت بم!
مردوویی قسەی خۆشم و لەهجەی نمەکینت
ئاوبردەیی نوتقی خۆشی شەککەرشکەنت بم!
بۆ هاودەمی تۆ قابیلە «کامیلناسناوی ئەدەبی» بە شەو و ڕۆژ
قوربانی ڕەش و ڕووتی و زەعفی بەدەنت بم!