ئێشی حاجی بابەشێخ

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  923 بینین
هەر بەناسۆرە هەمیشە ئێشی حاجی بابەشێخ
قوڕ دەپێون پاکی قەوم و خوێشی حاجی بابەشێخ
ئێشی زۆرە نێشی دووری، ئەرخەیانم پێی دەچن
قەوم و خوێش و سۆفیی و دەروێشی حاجی بابەشێخ
ئەو شەوی ئەو وا بەجێی هێشتین بە دەستی جەم، وەلی
هاتنە پێشواز و کەوتنە پێشی حاجی بابەشێخ
وا فەلەک ناڵی و مەلەک فرمێسکی سووری داڕژاند
عەرز و دار و بەردیش ئاخ هەڵکێشی حاجی بابەشێخ!
قوڕ بپێون هەروەکوو «کامیلناسناوی ئەدەبی» لە قیس پاکوو چووە
فکر و تەدبیر و سەلاح ئەندێشی حاجی بابەشێخ