هیچ کەس جۆ نادا بە کەر بۆ کاروان و باری نەبی

لە کتێبی:
چوارینەکانی سامی
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  412 بینین
هیچکەس جۆ نادا بە کەر بۆ کاروان و باری نەبی
خواردن هەندە چا نییە گەر ئینسان ناچار نەبی
بەڵام چونکی بۆ ژینە دەبێ بخوا تا بژی
بەمن وا ئیسراف مەکە تا گەلت ڕزگار نەبی