کاری نەققاشە کە خاڵی وا لە چەرخی ڕوومەتی

لە کتێبی:
چوارینەکانی سامی
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  202 بینین
کاری نەققاشە کە خاڵی وا لە چەرخی ڕوومەتی
کردە قیبلەی عاشقان و بگری قەدر و قیمەتی
وای نەکرد بکڕی بە موڵک و زێڕ و دینار و بەتاج
وەسفی کۆتابی بە نووسین ئاخری بێ شەوکەتی