یەخەی کرد و بەجێی هێشتم لەسینەیدا بە واڵایی
لە کتێبی:
چوارینەکانی سامی
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
417 بینین
یەخەی کرد و بەجێی هێشتم لە سینەیدا بە واڵایی
وەکوو دڵسۆز لەبۆ یوسف لە عیشقیدا زولەیخایی
گوتی یان هەر لە زیندان بە وەیا باغی مەم و گەردەن
لەلات خۆش بوو بمینێوە لەوێدا بە هەتا مایی