فکری وایە بتسووتێنێ ڕیشەیی جەرگت دەربێنێ
لە کتێبی:
چوارینەکانی سامی
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
376 بینین
فکری وایە بتسووتێنێ ڕیشەیی جەرگت دەربێنێ
هەتاکوو نەبیە خۆڵەمێش نابێ هیچ وازت لێ بێنێ
ئاگر پەرستیت ئاواتە دوشمنی دین و حەیاتە
خۆ سامی ئاگر هەرئاوە پڕ لە ژین و ڕێی نەجاتە