دۆعای مەزڵوم وا قەبووڵە هەر کە خۆی زاڵم نەبێ

لە کتێبی:
چوارینەکانی سامی
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  511 بینین
دۆعای مەزڵوم وا قەبووڵە هەر کە خۆی زاڵم نەبێ
زاڵمێکم من لەبۆ خۆم هەر کە ئەمساڵم نەبێ
نابتە عوزر و ڕێی بەهانە بچمە دەرگەی تەمبەڵی
هیچ قەبووڵ ناکرێن بڵێ من بەخت ئیقباڵم نەبێ