گەر پیس و پاک تێکەڵ بوو پاکەکەش هەر پیس دەبێ

لە کتێبی:
چوارینەکانی سامی
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  432 بینین
گەر پیس و پاک تێکەڵ بوو پاکەکەش هەر پیس دەبێ
وەک گوڵی ئاو لێ بڕاو پەلکی چورچ و سیس دەبێ
خاوێنی هەندە چاکە ئەگەر دوور بێ لە بۆگەن
وەک خاوێنی مێژووی مریەم و بەلقیسی دەبێ