ئێستا وا خۆی دەبینی لەسەر دوکانی کورسی
لە کتێبی:
چوارینەکانی سامی
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
408 بینین
ئێستا وا خۆی دەبینی لەسەر دوکانی کورسی
گەمان دەکا بە چاکە و پیاوی هەژار و برسی
دوێنێ لە برسان دەمرد ئیمڕۆکە وا زەنگینە
لووتی لەمن خوار دەکا لە بابی خۆی ناپرسی