هەتاکوو ئاویش خەمی لێ نەخۆی

لە کتێبی:
چوارینەکانی سامی
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  214 بینین
هەتاکوو ئاویش خەمی لێ نەخۆی
جۆگەی بۆ نەبەی بەرهەمی دەخۆی
خۆت پتەو نەکەی ناچیە ناو مەخسوود
داریش نەخۆشە کرمی بێ لەخۆی