نەخۆشی هەبێ لە جەرگ و هەناو

لە کتێبی:
چوارینەکانی سامی
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  546 بینین
نەخۆشی هەبێ لە جەرگ و هەناو
چ تامێ دەکا لە مریشک و پڵاو
سەد قات باشترە پاڵەی لاشە ساغ
نان و دۆ بخوا هەر لەبەر هەتاو