بۆخۆی ڕێ پێ نازانی ڕێ پیشانی تۆ دەدا

لە کتێبی:
چوارینەکانی سامی
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  228 بینین
بۆخۆی ڕێ پێ نازانی ڕێ پیشانی تۆ دەدا
ڕێگای خۆی ون کردووە دڕکەزەردان تۆ دەدا
تەماشای کاری بکە هەمووی هەر سەروقوونە
هێسک دەدا بە بارگین و بە تاژیەکان جۆ دەدا